رووسیا وەڵامێكی توندی ئەمریكا دەداتەوە

جیهان

08/01/2022     ژمارەی بینراو 431

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەوەڵامی لێدوانێكی ئەنتۆنی بلینكن-ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت:" ئەگەر ئەمریكییەكان بچنە ماڵێك ئاستەمە تاڵانی و دەستدرێژی تیادا ئەنجام نەدەن."

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە بارەی ناردنی هێزی ئاشتی پارێزی رووسیا بۆ كازاخستان رایگەیاندبوو: "بەڕای من ئەو وانەیەی پێویستە لەو رووداوانەی لە ماوەی رابردوودا روویانداوە، وەربگیردرێت، ئەوەیە كە ئەگەر رووسەكان بچنە ماڵێك، زەحمەتە جارێكی دیكە جێیبهێڵن".

لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا لێدوانەكانی بلینكن-ی دەربارەی رابەریكردنی رووسیا بۆ ناردنی سەرباز بۆ كازاخستان لە چوارچێوەی رێكخراوی رێككەوتنی ئاسایشی گشتیدا، هەڵسەنگاند كە تیایدا هاتووە: "ئەگەر بڵینكن زۆر حەزی بە وانەی مێژووە، پێویستە بزانێت كە ئەگەر ئەمریكییەكان بچنە ماڵێك ئاستەمە تاڵانی و دەستدرێژی تیادا ئەنجام نەدەن".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "هیندییە سوورەكانی كیشوەری ئەمریكای باكوور، كۆرییەكان، ڤێتنامییەكان، عێراقییەكان، پانەماییەكان، یوگۆسلاڤییەكان، لیبییەكان، سوورییەكان و هەموو ئەو كەسە بەدبەختانەی ئەم میوانە بانگێشت نەكراوەیان لە ماڵی خۆیاندا بینی، دەتوانن زۆر شت لە بارەی ئەمریكاوە بڵێن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن