هاوڵاتیه‌كی ئیتاڵی
ڕاچڵه‌كین-
هاوڵاتیه‌كی ئیتاڵی بۆ پاپه‌ند بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ماوه‌ی مه‌تر و نیوێك خۆی له خه‌ڵك دوور بخاته‌وه له كۆمه‌ڵگه و بازاڕه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه پیاوێك له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا كاتێك چۆته بازاڕ پارچه‌یه‌كی بازنه‌ی له ته‌خته دروستكراوی له خۆی توند كردوه به درێژه مه‌تر و نیوێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌سانه دوور بێت كه به‌لایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بینیوه باسیان له‌وه كردوه ئه‌م پیاوه بیرۆكه‌یه‌كی زۆر باشی به‌كارهێناوه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌شێكی دیكه‌ش به جۆرێك باسی ده‌كه‌ن كه ده‌یه‌وێت خۆی به‌ناوبانگ بكات.