بۆچی ڕێجیم و وەرزشیش دەکەم بەڵام ورگ و کێشم دانابەزێت؟

تەندروستی

10/01/2022     ژمارەی بینراو 318

راچڵەکین-

بەشێک لە هاووڵاتییان کێشەی قەڵەوی و ورگیان هەیە بۆ ئەو مەبەستەش ڕێجیم و وەرزشیش دەکەن، بەڵام کێشیان دانابەزێت بە پێجەوانەوە بەڵکو زیادیش دەکات.

پسپۆڕێکی زانستی خۆراک ئاماژە بەوەدەکات کە هەندێ جار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش  کۆمەڵێک هاووڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە، بە پێچەوانەوە بەشێکیان کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

1 --- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان  ، وەک  حەپی مەنع  ،  دەرمانی چارەسەری تێک چوونی هۆرمۆنەکان ،  دەرمانی دژە خەمۆکی  .  
2 --- تەمەن  : دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی  سووتانی چەوری بەڕێژەی ( % 2  )  هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەن دا . 
3 --- فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانەو بەردەوام ، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام  ڕێگرە له دابەزینی کێش . 
4 --- کەمخەوویی و شەونخوونی  :  نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە  بۆ دابەزینی  ورگ و کێش  . 
 --- بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غوودەی دەرەقی  ،  نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو  ،  کەم خواردنی  ماددە ڕیشاڵیەکان  ،  کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان  ، هتد .
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن