نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری

12/01/2022     ژمارەی بینراو 254

راچڵەكین -
 
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 83 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، بۆ 83 دۆلارو 63 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ سێشەممە بە 81 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، لە 78 دۆلار و 78 سەنتەوە بۆ 81 دۆلار و 25 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن