دابەشکردنی نەوت لە کۆیە دەستپێدەکات

ئابوری

14/01/2022     ژمارەی بینراو 224

راچڵەکین-

قائیمقامییەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و سەرجەم هاووڵاتیانی سنوری قەزاکە بەرمیلێک نەوتیان پێدەدرێت.   

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای کۆیە ئاگاداری هاووڵاتییانی سنوورەکە دەکاتەوە و دەڵێت:" هاووڵاتییانی سنوری قەزای كۆیە ( ناوشار،ناحیەكان،گوندەكان)  لە هەفتەی داهاتووەوە هەر خێزانە و بەرمیلێك نەوتی بەسەردا دابەشدەكرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ئەمساڵ لە ڕێگای ریزبەندی بریكارەكانی خۆراك دەبێت و هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی بۆ دابیندەكرێت لەبەرامبەر ئەو بڕەپارەیەیی حكومەتی هەرێم دیاریكردووە کە ٥٥ ھەزار دینارە.

دەشڵێت، پرۆسەكە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و بەردەوام دەبێت تا سەرجەم خێزانەكان بەشە نەوتی خۆیان بەسەردا دابەشدەكرێت و دواتر شێواز و شوێنی دابەشكردنی رووندەكەینەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن