نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئابوری

14/01/2022     ژمارەی بینراو 260

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو بەراورد لەگەڵ بەیانی ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی دۆلارێك و 60 سەنت چووە سەر نرخەكەی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 85 دۆلارو 94 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 84 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، لە 81 دۆلار و 84 سەنتەوە بۆ 83 دۆلارو 78 سەنت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی بووژاندنەوەی بازاڕی پیشەسازیی جیهان دێت لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی كە باس لە نەبوونی كاریگەریی پەتای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەسەر گەشەسەندنی ئابووری جیهان دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن