شەوی رابردوو لەعەنكاوەی هەولێر چی روویداوە؟

کوردستان

15/01/2022     ژمارەی بینراو 384

راچڵەكین-

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی ئەو گەنجە تەمەن 30 ساڵەی راگەیاند كە شەوی رابردوو لە عەنكاوە بەئامانجكراو كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" دوێنی هەینی ڕێكەوتی (٢٠٢٢/١/١٤)،  دوای ئەنجامدانی تاوانێكی كوشتن لە ناو شاری هەولێر شەقامی (١٠٠) مەتری، دەستبەجێ هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ و وورد كرد لە لێكۆڵینەوەكان توانیان ناسنامەی كوژراو بدۆزنەوە كە تەمەنی (٣٠) ساڵە بەناوی (ناسراو سوار خورشید)، دواتر چەند تیمێك پێكهات بەمەبەستی بەدواداچوون كردن بۆ دەستگیر كردنی تۆمەتبار."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" لەهەمان شەودا تیمەكانمان توانیان بكوژی سەرەكی تاوانەكە دەستگیر بكەن بەناوی تۆمەتبار (ش. و. ح.)، تەمەن (٢٨) ساڵ، لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر و دراوەتە دادگا و بەپێی ماددە ی(٤٠٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن