كۆسرەت رەسول: د. مارف لەژیانی خۆیدا خزمەتێكی گەورەی كردووە

کوردستان

15/01/2022     ژمارەی بینراو 306

راچڵەكین-

كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ، پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەو كەسوكاری كۆچكردوو كرد.

كۆسرەت رەسول عەلی لەبەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت:" دكتۆر مارف لەژیانی خۆیدا وەك تێكۆشەرێكی گەورەو ئەكادیمیەكی بەتوانا خزمەتێكی گەورەی كردووەو رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، بەخششەكانی جێگای گرنگیان هەیەو وەك مامۆستایەكی زانكۆ ساڵانێكی زۆر خزمەتی كردووە."

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، د. مارف عومەر گوڵ، نوسەرو روناكبیرو پێشمەرگەی دێرین و راگری كۆلێژی یاساو رامیاری زانكۆی سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. 

دەقی پەیامەكەی كۆسرەت رەسول عەلی:

بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری دكتۆر مارف عومەر گوڵ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەرو مامۆستای زانكۆ دكتۆر مارف عومەر گوڵ-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم.
دكتۆر مارف لەژیانی خۆیدا وەك تێكۆشەرێكی گەورەو ئەكادیمیەكی بەتوانا خزمەتێكی گەورەی كردووەو رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە، بەخششەكانی جێگای گرنگیان هەیەو وەك مامۆستایەكی زانكۆ ساڵانێكی زۆر خزمەتی كردووە، لەدەستدان و كۆچی دوایی دكتۆر مارف كۆستێكی گەورەیە لە گەلەكەمان كەوت، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن