عیراق؛ 2477 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

عێراق

15/01/2022     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 477 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوەو پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزارو 477 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا 335 تووشبوو چاكبوونەتەوەو پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 110 هەزارو 683 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 69 هەزارو 459 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 24 هەزارو 242 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن