هندۆس
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵه‌ی هندۆسه‌كان ئاهه‌نگی شۆربای میزی مانگایان ڕێكخست به بڕوای ئه‌مان خواردنه‌وه‌ی میزی مانگا له ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراویان ده‌كات و به بۆچوونی هندۆسه‌كان میزی مانگا پیرۆزه.
پسپۆڕان چه‌ندینجار جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه میزی مانگا ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌م ناكاته‌وه و له‌ڕاستیدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی هندۆسه‌كان له نیودلهی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه و تیایدا 200 كه‌س ئاماده بوون ڕێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه ئه‌م ئاهه‌نگه له ته‌واوی هندستان ڕێكبخه‌ن.