نوستن
ڕاچڵه‌كین-
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی مانه‌وه له ماڵه‌وه ڕه‌نگه به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و بێزاریه‌وه توانای نوستنی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان كه‌م ببێته‌وه، له‌م بابه‌ته‌دا به پێنج هه‌نگاو ئاشنا ده‌بیت كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ڕێگه‌یه‌كی ئاسان خه‌وت لێ بكه‌وێت.
1-پێش نوستن گوێ له موزیكێكی ئارام به‌خش بگره ئه‌مه یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی ماسولكه و مێشك ده‌دات.
2-خواردنی پێكهاته ته‌واوكاریه‌كانی مه‌گنسیۆم یارمه‌تیت ده‌دات هه‌ست به هێوربوونه‌وه بكه‌یت، دابه‌زینی ئاستی مه‌گنسیۆم له له‌شدا هۆكار ده‌بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی میلاتۆنین كه په‌یوه‌ندی به ئاسانكردنی نوستنه‌وه هه‌یه.
3- پێش نوستن جلوبه‌رگت بگۆڕه و جلوبه‌رگی نه‌رم و خاوێن بپۆشه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی خه‌وت لێ بكه‌وێت.
4-ئه‌گه‌ر دوای 20 خوله‌ك مانه‌وه له جێگه‌دا خه‌وت لێ نه‌كه‌وت ئه‌وه هه‌سته و كه‌مێك به پێ بڕۆ و دواتر بچۆره‌وه ناو جێگه‌كه‌ت.
5-گۆره‌وی له‌پێ بكه،ئه‌نجامه‌كانی چه‌ندین توێژینه‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی نوستندا گۆره‌وی له‌پێ ده‌كه‌ن ئاسانتر خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی گۆره‌وی له‌پێ ناكه‌ن و مه‌به‌ست له‌مه‌ش بۆ ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمای له‌شه.