لەتۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی .. كچێك لەكاتی سێكسدا هەوڵیدا هاوڕێ كوڕەكەی بكوژێت

ڕاپۆرت

13/03/2022     ژمارەی بینراو 2534

راچڵەكین-

كچێكی ئەمریكی بەڕەگەز ئێرانی، لەكاتی سێكس كردندا لەگەڵ هاوڕێ ئەمریكییەكەی، وەك تۆڵەیەك لەبەرامبەر كوشتنی قاسم سولەیمانی، هەوڵی كوشتنی دەدات.

پۆلیسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، ژنێكی ئەمریكی بەڕەگەز ئێرانی لەكاتی  ژوواندا لەگەڵ هاوڕێ كوڕە ئەمریكییەكەی كەلەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە یەكدیان ناسیوە، هەوڵیداوە بیكوژێت وەك تۆڵەیەك بەرامبەر كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرمانەدی پێشووی فەیلقەی قودس-ی سەر بەوسپای پاسداران كەلەساڵی 2020 داو لەهێرشێكی فرۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكا لەنزیك بەغدای پایتەختی عیراق كوژرا.

هاوكات كەناڵی KLAS-TV ی بڵاویكردووەتەوە، نیكا نیكۆبین-ی تەمەن 21 ساڵ بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتن و هێرشكردن بە چەكێكی كوشندەو دزی دەستگیركراوە.

پۆلیسی شاری هندرسۆن لەراپۆرتی خۆیدا لەبارەی رووداوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، نیكۆبین و هاوڕێ كوڕەكەی لەڕێی تۆڕە كۆمەلایەتییەكانەوە یەكدیان ناسیوە و دواتر لەسەر ئەوە رێككەوتوون رۆژی 5ی ئادار لەهۆتێلی Sunset Station چاویان بەیەك بكەوێت و پێكەوە ژوورێكی هاوبەشیان گرتووە.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا هاتووە، لەو ژوورەی بەكرێیان گرتووە، نیكۆبین و هاوڕێكەی سەرقاڵی سێكس كردن بوون و لەو كاتەدا چاوی هاوڕێكەی بەستووەتەوەو گڵۆپەكانی كوژاندووەتەوە، دوای چەند خولەكێك هاوڕێ كوڕەكەی هەستی بەئازارێكی توند كردووە لە ملیدا، بۆیە دەستبەجێ نیكۆبین و فڕێ داوەتە خوارەوەو دوای ئەوەی چاوی كردووەتەوە، رایكردووەتە دەرەوەی ژوورەكەو پەیوەندی بە فریاگوزاری 911 وە كردووە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەروبەندی رووداوەكەدا نیكۆبین لەژوورەكە هەڵاتووەو بەكارمەندێكی هۆتێلەكەی وتووە كە بەچەقۆ هێرشیكردووەتە سەر كەسێك.

رۆژنامەی لاس فیگاس ریڤیۆ جۆرناڵ بڵاویكردووەتەوە، هەرچەندە تائێستا زانیاری تەواو لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو كەسە لەبەر دەست نییە كە هێرشی كراوەتە سەر، بەڵام وابڕیارە رۆژی 24ی ئەم مانگە دانیشتنی یەكەمی دادگاییكردنی نیكۆبین بەڕێوەبچێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن