"CODA" خەڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین فیلمی سینەمایی بەدەستهێنا

هەمەڕەنگ

28/03/2022     ژمارەی بینراو 484

راچڵەكین-

لە ٩٤هەمین رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا، كەلە هۆڵێكی پڕ لە میواندا لە شاری لۆس ئانجڵس بەڕێوەچوو و تیایدا فیلمی "CODA" خەڵاتی "باشترین فیلم"ی وەرگرت. 

ناوی فیلمەكە كورتكراوەی ( Children of deaf adults)ە كە بە مانای "منداڵانی دایك و باوكە نابیستەكان"دێت، چیرۆكی فیلمەكە باس لە خێزانێكی نابیست دەكات كە سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە جگە لە یەكێكیان بە ناوی روبی، نابیستن، روبی خولیایەكی زۆری بۆ موزیك هەیە و لەلایەكی دیكەش ناچارە بەرپرسیاریەتی خێزانەكەی لەئەستۆ بگرێت.

یەكێك لە رووداوە سەرنجڕاكێشەكانی شەوی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار، لێدان بوو لە روخساری پێشكەشكاری رێوڕەسمەكە كریس رۆك لەلایەن ئەكتەری دیار، ویڵ سمیزەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە كریس لەبارەی هاوسەری سمیزەوە بەشێوەیەكی گاڵتەئامێز دوا، لە بەرامبەریشدا سمیز زلەیەكی لە كریس دا و پێیگوت "جارێكی دیكە باسی هاوسەرەكەم نەكەیت".

دواتر كاتێك سمیز بۆ وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین ئەكتەری پیاو" چووە سەر شانۆ، لە بەرامبەر ئەو رەفتاریدا داوای لێبووردنی لە ئامادەبووان كرد.
براوەكانی خەڵاتی ئۆسكار بەم شێوەیە بوون:

- خەڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی "CODA"
- خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ جەین كامپیۆن بۆ فیلمی"The Power of the Dog"
- خەڵاتی باشترین ئەكتەری ئافرەت بۆ جێسیكا شاستاین لە فیلمی "The Eyes of Tammy Faye"
- خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو بۆ ویڵ سمیز لە فیلمی "King Richard"
- خەڵاتی بشترین ئەكتەری یاریدەدەری ئافرەت بۆ ئاریانا دێبۆسز لە فیلمی "West Side Story"
- خەڵاتی باشترین ئەكتەری یاریدەدەری پیاو بۆ ترۆی كۆستور لە فیلمی "CODA"
- خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بۆ فیلمی "Drive My Car"
- خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئازاد بۆ فیلمی "Belfast"
- خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو لە كتێب بۆ فیلمی "CODA"
- خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ فیلمی "Summer of Soul"
- خەڵاتی باشترین كورتەفیلمی بەڵگەنامەیی بۆ فیلمی "The Queen of Basketball"
- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بۆ فیلمی "Encanto"
- خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بۆ فیلمی "Dune"
- خەڵاتی باشترین كاریگەری وێنەیی بۆ فیلمی "Dune"
- خەڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ فیلمی"Dune"
- خەڵاتی باشترین موزیك بۆ فیلمی "Dune"
- خەڵاتی باشترین دیزاین بۆ فیلمی "Dune"
- خەڵاتی باشترین گۆرانی بۆ فیلمی "No Time to Die"
- خەڵاتی باشترین كورتەفیلم بۆ فیلمی "The Long Goodbye"
- خەڵاتی باشترین كورتەفیلمی ئەنیمەیشن بۆ فیلمی "The Windshield Wiper"
- خەڵاتی باشترین دیزاینی جل و بەرگ بۆ فیلمی "Cruella"
- خەڵاتی باشترین ماكیاج و رێكخستنی قژ بۆ فیلمی "The Eyes of Tammy Faye"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن