ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمپیوتەریشی گرتەوە

کەلتوور

18/03/2020     ژمارەی بینراو 540



راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

وەک ئاشکرایە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند وڵات و ناوچەیەک، لە رێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە چەندین پێگە و تۆڕ دروستبوون کە سات بە سات ئامارەکانیان بڵاودەکردەوە.

لەو نێوانەشدا گروپە هاکەر و سیخوڕەکان هەستان بە دانانی چەندین تۆڕ تا لەو رێگەیەوە دەستیان بە زانیارییە کەسیی و کارتە بانکییەکانی بەکارهێنەرانی ئەو سایتانە بگات.

لەوبارەیەوە شای ئەلفاسی کە توێژەرێکی بواری ئاسایش و پاراستنی تۆڕی ئینتەرنێتە، بڵاویکردووەتەوە لەم چەند رۆژەدا دەستی بە چەند ماڵەڕێک گەیشتووە کە بەکارهێنەرانی هەڵخەڵەتاندووەو بەناوی نەخشەی کۆرۆنا و دوایین ئامارەکانەوە هاککەران توانیویانە چەند زانیاریی گرنگی کەسیی بەکارهێنەرانی ببەن و دەستیبەسەردا بگرن.


نمونەی یەکێک لەو ماڵپەڕانە

ئەو توێژەرە راشیگەیاندووە هاککەران لە رێگەی بەرنامەیەکەوە کە پەیوەستی دەکەن بە نەخشەی پێشاندانی کۆرۆناوە دێنەناو وێبگەڕەکەوەو لە رێگەی کوکیزەوە سەرجەم وشە نهێنی و زانیارییە کەسییەکان دەبەن و لە بەرژوەندی خۆیان بەکاریاندەهێنن، یەکێک لەو ماڵپەڕانەش وەک وێنەکەی لەسەرەوە دیارەو ئەوکارەی کردووە ناوی (corona-virus-map.com) بووە.

هەربۆیە شای ئەلفاسی هۆشداریی بە بەکارهێنەران دەدات و ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی ئەگەرهاتوو بەکارهێنەران وریای جێدەستیان نەبن ئەوا کۆرۆنا کۆمپیوتەرەکانیشیان دەگرێتەوەو بە تەواوەتی خۆیان بەدەست گروپە هاککەر و سیخوڕەکانەوە دەدەن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن