شیرین یونس: پارتی ئامادەیە تەواوی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت

کوردستان

05/04/2022     ژمارەی بینراو 610

راچڵەكین-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، پارتی ئامادەیە لە پێناو بەرژوەندییە حزبییەكانی خۆیدا تەواوی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت.

شیرین یونس، لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەمیدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە:"فراكسیۆنی یەكێتی و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی تری پەرلەمان پرۆژە یاسایەكیان بە مەبەستی هەموواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە."

وتیشی:" یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە لە ماوەیەكی كەمدا یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێن، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد هەموواركردنەوەكە پێوستی بە سازانی نێوان سەرجەم حزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و تا ئێستا تەنها پارتی دژی پرۆژە یاساكەیە."

شیرین یونس باسی لەوەشكرد پارتی ئامادەیە لە پێناو بەرژوەندییە حزبییەكانی خۆیدا تەواوی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت و دژی یەكریزی و سازانی نیشتیمانی بوەستێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن