ئاوات شێخ جەناب: هێشتا زووە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئابووری هەرێم بكەین

ئابوری

19/03/2020     ژمارەی بینراو 438

ئاوات شێخ جەناب

راچڵەكین-

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێشتا زووە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئابووری بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-3-2020، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، سەردانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانی كرد، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی، مەبەستی سەردانەكەی بۆ دەروازی حاجی ئۆمەران ئەوەیە رێنماییە تەندروستییەكان بە تەواوی جێبەجێبكرێت و هاوڵاتیان سەلامەت بن. ئاماژەی بەوەشدا:" حكومەتی هەرێم هەموو تواناكانی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی بەهۆی كۆرۆناوە كەمترین زیان بكەین."

وەزیری دارایی ووتی:" هەرێم كە ئابوریەكی بەهێزی نیە تەنیا بە خۆپاراستن هاوڵاتیان دەتوانن لەم دۆخە دەربازیان بێت."

وتیشی، ئەزمونی وڵاتان لە ڕووبەڕوونەوەی كۆرۆنا سەلماندی دوركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و تێكەڵ نەبون و خۆپاراستن باشترین رێگەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن