ریال مەدرید ریمۆنتادای بەرامبەر سێڤیلیا تۆماركرد

وەرزش

18/04/2022     ژمارەی بینراو 312

راچڵەكین-

لە هەفتەی ٣٢مینی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی سێڤیلیا میوانداری یانەی ریال مەدریدی كرد.

لە خولەكی ٢١ی یارییەكەدا، یاریزان ئیڤان راكیتیچ گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی سێڤیلیا تۆمار كرد.یاریزان ئیریك لامێلا لە خولەكی ٢٥دا، گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار كرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە ئەنجامی ٢-٠ كۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكی ٥٠دا، رۆدریگۆ گۆس گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار كرد. دوای ئەوە ڤینیسیۆس گۆڵی دووەمی تۆماركرد، بەڵام ڤار رەتیكردەوە.
 
ناچۆ لە خولەكی 83 ئەنجامەكەی بۆ ریال مەدرید بەلێدانێكی بەهێز یەكسانكردەوە و یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی یارییەكەدا، هەوڵەكانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵی یەكلاكەرەوە چڕ بووەوە و لە خولەكی ٩٠+٢دا، بە گۆڵێكی یاریزان كەریم بەنزیمە، یانەی ریال مەدرید توانی ژمارەی گۆڵەكانی بۆ سێ گۆڵ بەرز بكاتەوە و یارییەكە بە ئەنجامی ٣-٢ كۆتایی هات.

بەمەش یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەكانی بۆ ٧٥ خاڵ بەرز كردەوە و یانەی سێڤیلیا هەر لە ٦٠ خاڵدا مایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن