ئەمشەو چاوەكان لەسەر یاریگای ئیتحاد دەبن

وەرزش

26/04/2022     ژمارەی بینراو 375

راچڵەكین-

لەدەستپێكی یاریەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، یاریەكی گرنگ كە پێشبینیەكانی ئاسان نابن لەنێوان  مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی بەڕێوەدەچێت.
 
یاریەكە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەرێمی كوردستان، لەسەر یانەی ئیتحاد بەڕێوەدەچێت تێیدا یانەی شاهانە دەبێتە میوانێكی چارەقورسی مانچێستەر سیتی.

پێشتر 6 جار هەردوو یانەكە رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوەو 3 جار سەركەوتن بۆ ریال مەدرید بووە، دووجار یەكسان بوونە و جارێكیش مانچێستەر سیتی لە ریال مەدریدی بردووەتەوە.‎ ‎

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن