ڤینیسیۆس گواردیۆلا دەخاتە سەر چۆك

وەرزش

27/04/2022     ژمارەی بینراو 314


راچڵەكین-

ڤینیسیۆس جۆنیۆر-ی بەڕایزلی یەكێك لەئەستێری لاوەكانی یانەی ریال مەدرید، لەیارەی نێوان یانەكەیی و یانەی مانچستەر سیتی، گۆڵێكی بەشێوازێكی نایاب تۆماركرد، لەتۆمارێكی ڤیدیۆیی تۆماركراویشدا پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانە ئینگلیزیەكە دەردەكەوێت كە بەهۆی ئەو گۆڵەوە دەكەوێتە سەر ئەژنۆ.

شەوی رابردوو، لەمیانی یاریەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بووە میوانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر یاریگای ئیتیحاد، یاریەكەش بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی كوڕانی پیپ گواردیۆلا كۆتایی هات.

لەیاریەكەدا ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و یەكێك لەئەستێرە دیارەكانی یانەی شاهانە، گەڵی دووەمی یانەكەی بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش تۆماركرد كاتێك لەناوەراستی یاریگاوە بەجوڵەیەكی نایاب، فێرناندینۆی بەرگریكاری تێپەڕاندو هەرخۆشی گۆڵەكەی تۆماركرد.

لەتۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە تۆماركراوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دەبینرێت كەهەر لەسەرەتای جوڵەكەی ڤینیسیۆس، بەحەسرەتەوە لێی دەڕوانێت و دەكێشێت بەسەریدا، كاتێكیش ئەو ئەسترە لاوە گۆڵەكە تۆمار دەكات، جگو لە كەوتنە سەر چۆك، گواردیۆلا هیچی تری پێ ناكرێت و دۆش دادەمێنێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن