راچڵەکین-
پزیشکێکی پسپۆڕی دەروونی لە سلێمانی باس لە نیشانەکانی دووگیان بوون لە پیاوان دەکات و دەڵێت:" نزیکەی لەسەدا ١١ی پیاوان کاتێک هاوسەرەکانیان دووگیان دەبن هەندێک نیشانەیان تێدا دەردەکەوێت".
ئەفرام محەمەد، پزیشکی دەروونی دەڵێت، دەشێت نیشانەکانی دووگیانی لە نێرینەدا ڕووبدات و پێی دەوترێت کۆنیشانەی کۆڤاد (دووگیانی هاوسۆزداری)، دەشڵێت:" نزیکەی 11%ی پیاوان کاتێک هاوژینەکانیان دووگیان دەبێت بڕێک نیشانەیان تێدا دەردەکەوێت".
ئەو پزیشکە باس لە نیشانەکانی ئەو حاڵەتە دەکات کە ئەمانەی خوارەوەن:-
نیشانە جەستەییەکان: دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، گرفتی خەو، زیادبوونی کێش، قەڵەوی ورگ و ئازاری پەلەکان و پشت".
نیشانە دەرونییەکان: دڵەڕاوکێ، شپرزەیی، بێئۆقرەیی،گرفتی خەو و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.