راچڵەکین-
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەردەوام هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان و کچان کردووە، هەروەها هۆکارێک بووە بۆئەوەی كچه خوێندكارێك له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه له‌هه‌ولێر خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه و كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،"دوای ئه‌وه‌ی كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به ناوی ئاریان محه‌مه‌د له ھه‌ولێر بێسه‌روشوێن بوو، دواتر خۆی له باڵه‌خانه‌یه‌ك خسته خواره‌وه و كۆتایی به‌ژیانی هێنا، دوای گەڕان و بەدواداچوون توانیمان ئەو کەسە بدۆزینەوە کە بووەتە هۆکار بۆ خۆکوشتنی ئەو کچە و دواتر بە هاوکاری و هەماهەنگی پۆلیسی راپەڕین تۆمەتبارەکە لە رانیە دەستگیرکرا".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، وتیشی:"له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمەتبار دانی به‌وه‌داناوه كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كچه كردووه و بووه‌ته هۆكار بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كچه خۆی بكوژێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دانپێدانهكهی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مۆبایله‌كه‌ی، دەرکەوت کە هەڕەشەی لە چەند ژن و کچێکی دیکەش کردووە".
هۆگر عه‌زیز ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمه‌تباره‌كه، چەندین وێنەی کچان و ژنانی لابووە به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌خاوه‌نه‌كانیان كردووه کە بڵاویاندەکاتەوە ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
پۆلیسی هەولێر داوا لە کچان و ژنان دەکات و دەڵێت:" داوا له‌ژنان و كچان ده‌كه‌ین هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌وجۆره هه‌بێت، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگاداربکەنەوە و بە هیچ شێوەیەک پەنا نەبەنە بەر خۆکوشتن و رووداوی نەخوازراو".