پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی شەڕەكەی قەزای خەبات بڵاودەكاتەوە

کوردستان

13/05/2022     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین –

پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو كەس لەسەر رووداوەكەی ئەمشەوی گوندێكی قەزای خەبات دەستگیر دەكات، كە بەهۆیەوە چوار كەسی یەك بنەماڵە كوژران.

لە روونكردنەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر 7:30ی ئێوارە، ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی شەڕكردن لە گوندی كەورەبەن-ی سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لەنێوان دوو برا بەناوەكانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.).

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە، دەستبەجێ هێزەكانیان چوونە شوێنی مەبەست بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوەكەو ئارامكردنەوەی ئەو گرژییەی لە شوێنی ڕووداوەكە دروست ببوو، دواتر دەركەوت كەوا لەسەر كێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەكانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات، بەو هۆیەوە هەریەك لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (ف.ح.) كوژران.

لەسەر رووداوەكەش، پۆلیس دوو تۆمەتباری بەناوەكانی (ف. ح.) و (ن. ح.) دەستگیركرد، كە هەردووكیان لە شەڕەكەدا بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن