راچڵەكین كتێبێك لەبارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڵاودەكاتەوە

کەلتوور

13/05/2022     ژمارەی بینراو 362

راچڵەكین –

دەزگای میدیایی راچڵەكین، كتێبێك لەبارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڵاودەكاتەوە، كە بەرهەمی كۆمەڵێك نووسەر لەخۆدەگرێت.

كتێبی (عێراق، وڵاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان)، یەكێكی دیكەیە لە بڵاوكراوەكانی دەزگای میدیایی راچڵەكین، كە رۆژی دووشەممە 16-5-2022 لە رێورەسمێكدا لە بارەگای رێكخراوەی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) بە خوێنەران دەناسێنرێت.

ئەم كتێبە، بەرهەمی كۆمەڵێك نووسەری كورد لەخۆدەگرێت، كە لەبارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان نووسیوانەو باس لە نەهامەتییەكانی گەلی كوردو هەوڵی رژێمی دیكتاتۆری بەعس دەكەن بۆ لەناوبردنی گەلەكەمان، لەوانەی عارف قوربانی، سالار مەحمود، لەتیف فاتیح فەرەج، محەمەد حەمەساڵح تۆفیق، عەلی مەحمود محەمەدو د. محەمەد ئیحسان.

دەزگای میدیایی راچڵەكین بانگهێشتی خوێنەران دەكات بۆ ئامادەبوون لە رێورەسمەكەو بەخشینی كتێبەكە بە ئامادەبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن