شاندێکی باڵای شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق سەردانی ئەمریکا دەکات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 65

راچڵەکین-

شاندێکی باڵای شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق سەردانی ئەمریکا دەکات پەیوەنديی نێوان میدیای سوپای عیراق و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بەتایبەتیش ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بانگھێشتنامەیەکی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا، شاندێکی باڵای راگەیاندنی ئەمنی عێراق بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت.

بە گویرەی راگەیەندراوەکە، شاندەکە لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە سەبارەت بە کار و چالاکيیەکانی میدیای سەربازی لە عیراق، ھەروەھا باشترکردنی ھەماھەنگی و پەیوەنديی نێوان میدیای سوپای عیراق، ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بەتایبەتیش ئەمریکا ئەنجام دەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە شاندەکە لە سەردانەکەدا، چەند ناوەندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بەسەر دەکاتەوە و گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ ئەفسەرانی ئەو وڵاتەدا، ئەنجام دەدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن