ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرابوو

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین –

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، سەردانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات و لە كۆبوونەوەیەكیشدا، هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان لە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان جێگا بكرێتەوە.

ئەمڕۆ 14-5-2022، فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا، بە یاوەری د.سیروان، ئەمینداری گشتی دیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی فراكسیۆنی یەكێتییان كردو لەگەڵ هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆن و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری یەكێتی كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە دیدارێكدا جەختكرایەوە لەسەر پاڵپشتیكردن لە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، بۆ ئەوەی بتوانرێت داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكرێن و شایستەی جوتیاران و كێشەی وشكەساڵی لەم پڕۆژە یاسایە جێگای بكرێتەوە.

پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوەن تائێستا دەنگی لەسەر نەدراوەو پەسەندنەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن