لیڤەرپول بووە پاڵەوانی جامی ئینگلتەرا

وەرزش

14/05/2022     ژمارەی بینراو 413

راچڵەكین –

یانەی لیڤەرپول دوای بردنەوەی لە یانەی چێڵسی بووە پاڵەوانی جامی ئینگلتەراو بۆ هەشتەمین جار لە مێژووی خۆیدا جامەكەی بەرزكردەوە.

ئەمڕۆ 14-5-2022، لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، كە لەیاریگای ویمبلی لە لەندەن بەڕێوەچوو، هەردوو یانەی لیڤەرپول و چێڵسی بەیەكگەیشتن، دوای ئەوەی لە یارییەكی بەهێزدا لەكاتی ئاسایی و زیادكراودا هیچ كامیان نەیانتوانی گۆڵی بەرامبەر بهەژێنن و یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات، پەنایان بۆ لێدانی یەكلایی كەرەوە برد، یاریزانانی لیڤەرپول توانیان بەئەنجامی (6-5) گۆڵ یارییەكە ببەنەوەو بۆ جاری هەشتەم لە مێژووی خۆیاندا جامەكە بەرزبكەنەوە.

لە خولەكی 30ی گێمی یەكەمی یارییەكەدا، یاریزانی بەتوانای لیڤەرپول و كاپتی هەڵبژاردەی میسر، محەمەد سەڵاح بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و لە یاریگا چووە دەرەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن