راچڵەکین-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کێشەی داهات و خەرجییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕیاریدا لیژنەیەکی پێنج کەسی لە وەزارەتە جیاجیاکان پێکبهێنێت.
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوونی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، تێیدا هاتووە وەزارەتەکە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێپێچینه‌وه له كێشه‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، پێویسته ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت هاوكاری لیژنه‌كه بكه‌ن و ته‌واوی داتا و زانیارییه‌كان بخه‌نه به‌رده‌ستیان.