راچڵەکین-
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکی فەرمانبەران سێ کەس بریندار بوون.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناو شاری کەلار لە گەڕەکی فەرمانبەران رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی( کرۆلا تەکسی و بایک تایبەت) رویدا لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ کەس بریندار بوون.
هاتووچۆی گەرمیان دەشڵێت:" بریندارەکان شۆفێر و دوو لە سەرنشینەکانی کرولا تەکسی بوون گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردوە".