راچڵەکین-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەک چەکداری داعش لە گوندی سامی عاسی سەر بە ناحیەی تازە لە پارێزگای کەرکووک هێرشیانکرد و بەهۆیەوە شەش جووتیار و سێ پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراقی بڵاویکردووەتوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کە لە گوندی سامی عاسی سەر بە ناحیەی تازە لە پارێزگای کەرکووک و هێرشیان کردووەتە سەر جووتیاران بەهۆیەوە، شەش جووتیار کوژراون سەرقاڵی دروێنەکردنی گەنم بوون، بەرهەمەکەیان و سێ ئۆتۆمبێلیش سووتاون، هەروەها سێ پۆلیسی دیکەش کوژران.