هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لەبەربەستكردنی چەند شەقامێك ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

24/05/2022     ژمارەی بینراو 154

راچڵەكین-

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چەند شەقامێك بەربەستكراون، هەربۆیە پێویستە رێگا لاوەكییەكان بەكاربهێنن.

هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە لەئێستادا هەریەك لەم شەقامانە لەشاری سلێمانی بەربەستكراوە،داوا لەشۆفێران دەكەین ڕێگە لاوەكیەكانی ئەم شەقامانە بەكاربهێنن:

-شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی شۆڕش، بەئاراستەی عەلوە تازەكە بەربەستكراوە.
-شەقامی تاسڵوجە-سلێمانی سایدی هاتن بەرەو ناوشار دوولاینی بەربەستكراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن