پیاو
ڕاچڵهكین-
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر پۆلییڤ پسپۆڕی ڕه‌گه‌ز و زانستی ده‌رون ناسی باس له‌وه ده‌كات ئه‌و پیاوانه‌ی زۆر گرنگی به شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش بن ئه‌وه زۆر زیاتر له پیاوه‌كانی دیكه ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌م پسپۆڕه ده‌رونیه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان ئاره‌زوو كردن له جوان ده‌ركه‌وتن و ناپاكی هاوسه‌رگیری له پیاواندا و ده‌ڵێت" ئه‌و پیاوانه‌ی زۆر سه‌ردانی سه‌رتاشخانه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام خۆیان شیك پۆش ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی خۆشه‌ویستیان هه‌بێت به به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی گرنگی به خۆیان ناده‌ن"
دكتۆر پۆلیڤ ده‌شڵێت" ئه‌و پیاوانه‌ی مووی جه‌سته‌یان ڕه‌قه و زۆره ئه‌وه مانای وایه ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له له‌شیاندا به‌رزه و ئه‌گه‌ری زۆره ناپاكی بكه‌ن به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان"
ئه‌و پیاوانه‌ش كه به‌رده‌وام له سه‌نته‌ره‌كانی فرۆشتنی جلوبه‌رگ ده‌سوڕێنه‌وه و سه‌رقاڵی كڕینی جلوبه‌رگی نوێن ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری زۆره ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن.