راچڵەكین-
شەوانە پێش نوستن بە یەک کاتژمێر ٣٠-٤٠ دەنک فستق بخۆ کە دەبێتە ھۆی بەخشینی نزیکەی ٥ ملیگرام لە پێکھاتەی میلەتۆنن کەوادەکات سیستەمی خەوتنت رێک بێت و خەوێکی خۆشترت ھەبێ .
بەکورتی و سادەیی ( میلەتۆنن ھۆرمۆنێکە جەستەی مرۆڤ دەری دەکات لە کاتی خەوتن ) بۆیە زیادکردنی ئەو ھۆرمۆنە لەرێگەی وەرگرتنی لەنێو خواردندا یارمەتی دەرێکی باشە بۆ ئەوانەی کێشەی خەوتنیان ھەیە.
میلەتۆنن وەک حەب دەدرێت بەو کەسانەی کە کێشەی خەوتنیان ھەیە بەتایبەت لە کەسانی بەساڵاچوو یان منداڵان . ھەروەھا سوودی ھەیە بۆ تەمەنی ھەرزەکاری و رێگری دەکات لە سەرئێشە .
جگە لەمانە فستق سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات و یارمەتی دەرێکی چاکە بۆ ئەو کەسانەی پەستانی بەرزی خوێنیان ھەیە یان بۆ رێکخستنی کۆلسترۆلی خوێن .
دەکرێت سوود لەم توێژینەوەیە وەرگرن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/24878439/
ئا- هێدی جمال