عیراق؛ 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

عێراق

22/03/2020     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی عیراق، تۆماركردنی 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنای لەژمارەیەك پارێزگا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 12 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند پارێزگایەكی عێراق تۆماركران(8 حاڵەت لە بەغدا، 2 حاڵەت لە نەجەف، حاڵەتێك لە كەربەلا و یەكێكیش لە موسەننا تۆماركراوە.)

ئەوەش روونكراوەتەوە، 5 تووشبووی كۆرۆناش لە كەرتی كەرخ لە بەغدا چاكبوونەتەوە و 3 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 233 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 20 كەسیان مردوون و 57 یان چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن