راچڵەكین-
یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی گرانترین گرێبەستی هاوینەی ئەنجامدا، لەڕێی هێنانی یاریزانێكی لاوی فەڕەنسی بۆ نێو ریزەكانی یانەكە.
میدیاكانی ئەوروپا بڵاویانكردووەتەوە، ئۆریلیان چوامینی، یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مۆناكۆ-ی فەڕەنسی گرێبەستێكی زەبەلاحی لەگەڵ یانەی شاهانەی ئیسپانی ئەنجامداوەو لەوەرزی داهاتوودا لە ریزەكانی ئەو یانەیە یاری دەكات.
رۆژنامەی ماركا، بڵاویكردووەتەوە، بەهای گرێبەستەكەی چوامینی لەگەڵ ریال مەدرید 80 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆی تر وەك شیرینی و پاداشت بۆ خودی یاریزانەكە.
بەو شێوەیەش، گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە لاوەی فەڕەنسا بە گرانترین ئەژمار دەكرێت لەماوەی ئەمساڵدا و پێش گرێبەستەكەی ئێرلینگ هالاند-ی نەرویجی كەوت كە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزەكانی یانەی مانچستەر سیتی.