وەزارەتی خوێندنی باڵا 19 پۆست لە زانكۆی سەڵاحەدین رادەگەیەنێت

کوردستان

13/06/2022     ژمارەی بینراو 312

راچڵەكین –

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە چوارچێوەی رێنماییەكاندا، بۆ جاری یەكەم 19 پۆست لە زانكۆی سەڵاحەدین ڕادەگەیەنێت، داواشدەكات هەركەسێك خوازیاری بەدەستهێنانی ئەو پۆستانەی هەیەو مەرجەكانی تێدایە، (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا، 19 پۆستی لە زانكۆی سەڵاحەدین راگەیاندووە، كە سێ پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆو 15 پۆستی راگری كۆلێژەكانە، لەگەڵ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە، داواشی كردووە هەر كەسێك مەرجەكانی تێدایە، تا رۆژی 23-6-2022 (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات.
پۆستەكان:

١) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی

٢) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

۳) یاریدەدەری سەرۆكی زاكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن باڵا

٤) ڕاگری كۆلێژی زانست

٥) ڕاگری كۆلیژی ئەندازیاری

٦) ڕاگری كۆلیژی زمان

۷) ڕاگری كۆلیژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان

٨) ڕاگری كۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابوری

٩) ڕاگری كۆلێژی پەروەردە

١٠) ڕاگری كۆلێژی یاسا

١١) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەكان

١٢) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

١٣) ڕاگری كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان

١٤) ڕاگری كۆلێژی هونەرە جوانەكان

١٥) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە

١٦) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی مەخمور

١٧) ڕاگری كۆلێژی زانستە سیاسیەكان

١٨) ڕاگری كۆلێژی ڤێتەرنەری

١٩) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

مەرجەكان:

- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

- خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

- ڕاگری كۆلێژی ڤێتەرنەری پێویستە بەكالۆریۆسی لە ڤێتەرنەری هەبێت.

تێبینیەكان:

- ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەو پێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.

- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

- دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v)و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠٢٢/٦/٢٣) ڕۆژی (چوار شەممە) دەبێت.

- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆ پەسند كرابێت.

- هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوە و ڕەوانی بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن