قوباد تاڵەبانی لەسەر رووداوەكەی ناو دادگای سلێمانی دێتەدەنگ

کوردستان

13/06/2022     ژمارەی بینراو 628

راچڵەكین –

قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر رووداوەكەی ناو دادگای سلێمانی دەردەبڕێت و داوای لێبوردنیش لەو كەسانە دەكات كە لەلایەن پۆلیسەوە هەڵسوكەوتی نامرۆڤانەیان بەرامبەر كراوە، بڕیاریشدەدات سەرپێچیكارەكان رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێنەوە.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند: بە داخەوە ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند كارمەندێك لە هێزەكانی پۆلیس هەڵسوكەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڵاتیان كردووە. لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەكە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكە، هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیكارانی دەستگیركرد و  رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە.

قوباد تاڵەبانی داوای لێبوردنی لەو هاووڵاتییانە كردووە كە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر كراوە، دڵنیاشی كردوونەتەوە لە سزادانی سەرپێچیكاران، هاوكات داواشی لێكردوون خۆیان سكاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بكەن.

جێگری سەرك وەزیرانی هەرێم، جەختی لەوەكردووەتەوە كە ئەركی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەكان ھۆشیاركردنەوەی كارمەندەكانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی كەرامەتی ھاووڵاتیان. ‎

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن