راچڵەکین-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئەفسەرەی لە دادگای سلێمانی لە کاتی دادگایکردنی تۆمەتبارێکدا پەلاماری چەند ژن و کچێکی دا دەستگیرکراوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە پێکهێنراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"دوای بینینی گرته ڤیدیۆییه‌ك له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارێكدا ئاڵۆزی له‌دادگای سلێمانی دروستبووه، دەستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پێكهێنا، ھەروەھا به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ڕاگیرا كه بوبوه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگاداو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
ئەمڕۆ دووشەممە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە لە ناو دادگای سلێمانی لە کاتی دادگایی‌کردنی تۆمەتبارێک ئەفسەرێک هێرشدەکاتە سەر چەند ژن وکچێک، دوای رووداوەکە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر رووداوەكەی ناو دادگای سلێمانی دەربڕی بڕیاریشیدا سەرپێچیكارەكان رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێنەوە.
ڤیدیۆی رووداوەکە:-