سەدر لەگەڵ فراكسیۆنە دەستلەكاركێشاوەكەی كۆدەبێتەوە

عێراق

15/06/2022     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین-

رێبەری رەوتی سەدر، لەئێوارە خوانێكدا لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنە دەستلەكاركێشاوەكەی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە. ئەجیندای كۆبوونەوەكەش ئاشكرانەكراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی، كۆبوونەوەكەی موقتەدا سەدر لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی سەدری لە حەنانە دەبێت لەنەجەف.

ئەوە لەكاتێكدا دێت، شەوی 12/13ی ئەم مانگە تەواوی ئەندامانی فراكسیۆنی سەدری لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كە ژمارەیان 73 ئەندامە، لەسەر داوایەكی پێشووی رێبەرەكەیان، دەستلەكاركێشانەوەیان رادەستی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كردو ئەویش سەرجەمیانی پەسەند كرد. 

هاوكات، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا هەموو دەزگەكانی رەوتەكەی دابخات و تەنیا شەش دەزگەیان بهێڵێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن