مستەفا كازمی: ئومێد دەكەين رۆژنامەوانی عیراق وەك مینبەرێكی ئازاد بەردەوام بێت

عێراق

15/06/2022     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە ١٥٣یەمین ساڵیادی رۆژنامەوانی عیراقدا، هیوا دەخوازێت رۆژنامەوانی عیراق وەك مینبەرێكی ئازاد بەردەوام بێت.

مستەفا كازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی رۆژنامەگەریی عیراق، بڵاوكردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "بە ھیواین لەم بۆنەیەدا. رۆژنامەوانی عێراق وەك مینبەرێكی ئازاد، پایەیەكی سەرەكی دیموكراسییەت، بەرگریكاری نیشتمان و پارێزەری یەكێتییەكەی بەردەوام بێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن