راچڵەكین –
لەباشووری عیراق، بەڕێوەبەری خوێندنگەیەك بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە، لەلایەن هێزەكانی ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای میسان (باشووری عیراق) رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان بە تۆمەتی بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.
سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دەستگیركراوەكە، بەڕێوەبەری خوێندنگەیەو لەكاتی فرۆشتنی بڕێك ماددەی هۆشبەر لەناوچەیەكی شاری عەمارە (سەنتەری پارێزگای میسان)، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراو دەستیش بەسەر ماددە هۆشبەرەكاندا گیرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بەشێوەیەكی فراوان رووی لە زیادبوون كردووە، لەماوەی رابردووشدا دەیان بازرگانیكردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، كە یەكێكیان یەك ملیۆن حەبی بێهۆشكەری پێ بووە.