بایدن هۆشداری بە هاووڵاتیانی ئەمریكا دەدات

جیهان

17/06/2022     ژمارەی بینراو 303

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

راچڵەكین –

سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەدات لە چوونیان بۆ ئۆكرایناو داوایان لێدەكات بەهیچ شێوەیەك روو لەو وڵاتە نەكەن.

جۆ بایدن لە پەیامێكدا كە ئاراستەی هاووڵاتیانی ئەمریكای كرد، داوای لێكردن نەچن بۆ ئۆكراینا، وتی:" بیستوومە دوو هاووڵاتی ئەمریكی بەمەبەستی شەڕكردن چوونەتە ئۆكرایناو ئێستا چارەنووسیان نادیارە، بۆیە بەهەمووان دەڵێم، نابێ لەئێستادا بچنە ئۆكراینا".

پەیامەكەی سەرۆكی ئەمریكا لەدوای راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوی رووسیا دێت، كە رایگەیاندبوو، هێزەكانیان لەناوچەی خاركیف لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا، چەندین چەكداری بیانییان دەستگیركردووە، كە دوانیان هاووڵاتی ئەمریكان و وەك چەكداری كرێگرتە لە لەپاڵ هێزەكانی ئۆكراینا، شەڕیان كردووە.

هاوكات، نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵی بەدیلگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە ئەمریكییە لە ئۆكراینا، ئاشكرایكرد كە زانیارییان پێگەیشتووە هاووڵاتییەكی دیكەی وڵاتەكەیان لە ئۆكراینا بێسەروشوێن بووەو گومان دەكرێت ئەویش لەلایەن هێزەكانی رووسیاوە بەدیل گیرابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن