روونكردنەوەیەك لە بنەماڵەی ئەو مامۆستا ئاینییەی بەهۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان

22/03/2020     ژمارەی بینراو 13981

راچڵەكین

بنەماڵەی ئەو مامۆستا ئاینییەی شاری سلێمانی كە بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، روونكردنەوە لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕەكەی دەدەن.

سۆران رەشید، بەناوی بنەماڵەی حاجی مەلا رەشید، كە بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتی، رایگەیاند: هەندێ پەیج و سایت لە فەیسبوك هەستاون بە پڕوپاگەندەكردنی ئەوەی كە گۆڕی مامۆستا ئاینییەكە هەڵدراوەتەوەو شۆراوەو خراوەتەوە ناو هەمان گۆڕ.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە:" بەهەموو شێوەیەك ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوەو دوورە لە راستییەوە".

حاجی مەلا رەشید وتاربێژی مزگەوتی خانەقا لە سلێمانی، لە سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا، لە تەمەنی 63 ساڵی گیانی لەدەستدا.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن