راچڵەكین –
بەھۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە لەسنووری قەزای چەمچەماڵ، تەقە لە هاووڵاتییەك دەكرێت و بەسەختی بریندار دەكرێت، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكەی گیانی لەدەستدا.
محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە، كوشتنی ئەو هاووڵاتییە، بەھۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە، كە 15 ساڵ لەمەوبەر روویداوە،
وتیشی:گ چەند ساڵێك پێش ئێستا، برایەكی ئەو كەسەی ئەمڕۆ كوژرا، لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحییەی شۆڕش، كەسێكی كوشتووە، ئەمڕۆش برایەكی بكوژی پێشوو سەردانی چەمچەماڵی كردووەو لەلایەن كەسوكاری كوژراوی پێشووەوە بینراوەو لەنێوانیاندا گرژی دروستبووە".
بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، لەئەنجامی دروستبوونی گرژییەكە، كەسێك بەسەختی بریندار بوو، پاش گەشتنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.