رۆژنامەنووسێكی رووسی خەڵاتی نۆبڵ-ەكەی بۆ هاوكاری منداڵانی ئۆكراینی فرۆشت

مەڵتی میدیا

21/06/2022     ژمارەی بینراو 610

راچڵەكین-

رۆژنامەنووسی رووسی، دیمیتری موراتۆڤ كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢١ی پێبەخشرا، بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی پەنابەری ئۆكراینی، خەڵاتەكەی فرۆشت.

دوێنێ لە نیویۆرك خەڵاتە نۆبڵەكەی موراتۆڤ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.

لە لێدوانێكیدا دوای فرۆشتنی خەڵاتەكە، موراتۆڤ وتی: "چاوەڕوانی هاودەنگییەكی گەورەم دەكرد، بەڵام چاوەڕوانی ژمارەیەكی وا زۆرم نەدەكرد".

داهاتی ئەم خەڵاتە لەڕێگەی سندوقی ھاریكاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان (UNICEF)، بۆ سوودمەندبوونی منداڵانی پەنابەری ئۆكراینا بەكاردەهێنرێت.

خەڵاتی نۆبڵ كە لەلایەن رۆژنامەنووسی رووسی موراتۆڤ-ەوە بە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا، ژمارەیەكی پێوانەیی لەم بوارەدا شكاند و خەڵاتەكەی جەیمس واتسۆنی تێپەڕاند كە لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی چوار ملیۆن ٧٤٠ هەزار دۆلار فرۆشرابوو.

لیژنەی نۆبڵ رایگەیاندووە: "نۆڤایا گازیتا ئەمڕۆ سەربەخۆترین رۆژنامەی رووسیایە و لە بنەڕەتدا رەخنە لە حكوومەت دەگرێت".

موراتۆڤ یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی نۆڤایا گازێتای رووسی لە ساڵی ١٩٩٣.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن