راچڵەكین –
حكومەتی سوید لە ئێستاوە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەگەری راگرتنی هەناردەی گازی رووسیا، فەرمانگەی رێكخستنەوەی بازاڕی وزەی ئەو وڵاتەش یەكەمین قۆناغی هۆشداریدان لە ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری وڵاتەكەی بۆ دابینكردنی گاز، چالاك كرد.
لەدوای بڕیاركەی حكومەتی رووسیا بە راگرتنی هەناردەی گازی سروشتی بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپا، حكومەتی سویدیش مەترسی هەیە مۆسكۆ هەمان بڕیار لەدژی ئەوانیش دەربكات، بۆئەو مەبەستە فەرمانگەی رێكخستنەوەی بازاڕی وزە لە سوید لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی، ئەمە قۆناغی یەكەمی هۆشداریدانێكی سێ قۆناغییە بۆ دابینكردنی گاز و بەو واتایە نایەت كە دابەشكردنی گاز لە سوید كەم بووبێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا وێڕای جەختكردنەوە لەوەی كە خستنە بازاڕی گازی سروشتی لە سوید پارێزراوە، ، بەڵام هۆشداری لەوەدراوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گاز، وڵاتەكە دووچاری زیانی دارایی دەبێتەوە.
ئەم هەنگاوەی سوید لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە ئەسكەندەنافییە بەراورد ب وڵاتانی دیكەی ئەوروپا، كەمترین پشتبەستنی بە گازی سروشتی رووسیا هەیەو تەنها رێژەی 2%ی پێویستییەكان لەو وڵاتە هاوردە دەكات.