هێڵەكانی ئینتەرنێت لەهەرێمی كوردستان رادەگیرێن

کوردستان

22/06/2022     ژمارەی بینراو 293

راچڵەكین-

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، بڕیاریدا بە راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەرۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن كەئاڕاستەی كۆمپانیاكانی تایبەت بەخزمەتگوزاری ئینتەرنێت كراوە، داواكراوە لەو رۆژانەی تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی تێدا ئەنجامدەدرێت، هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتژمێر (6:30)خولەكی بەیانی بۆ (10:30)ی پێشنیوەڕۆی رابگرن.

وەك لەنووسراوەكەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندندا هاتووە، ئامانج لەو كارە رێگریكردنە لە دیاردەی " گزی " كردن.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن