ئەمڕۆ لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق چی دەگوزەرێت

عێراق

23/06/2022     ژمارەی بینراو 234

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق شوینێ پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوەی كوتلەی سەدری پڕ دەكاتەوە. رۆژنامەیەكی عیراقیش بڵاویكردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی خۆی دەناسێنێت.

پێشتر سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردبوەوە، بەپێی ماددە 58 خاڵی یەك لە دەستوور و لەسەر داواكاری ژمارەیەك لە نوێنەران رۆژی پێنجشەممە 23/6/2022 كاتژمێر 11 ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی بەڕێوەدەبات. 

رۆژنامەی (سەباح)ی نیمچەفەرمی عیراق بڵاویكردووەتەوە، لەو دانیشتنەدا، شوێنی 73 پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكەی كوتلەی سەدری پڕ دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارە نوێیەكان، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئیمزای (123) پەرلەمانتار پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەوەی خۆیان وەكو گەورەترین كوتلەی ناو پەرلەمان بناسێنن‌و دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، ئەوان راسپێردرێن بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن