فەرماندەیەكی باڵای سەربازیی ئێران لەسەركار لادەبرێت

جیهان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 200

راچڵەكین –

سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی هێزی پاسدارانی ئێران، دوای 12 ساڵ مانەوەی لە پۆستەكەی، لەسەر كارلادەبرێت.

رەمەزان شەریف، وتەبێژی هێزی پاسدارانی ئێران، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە، رایگەیاند، بڕیاردرا حسێن تائب سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی پاسداران، لەپۆستەكەی لاببرێت و محەمەد كازمی لە شوێنەكەی دابنرێت.

وتیشی:" سەرۆكی لەسەركارلابراوی دەزگای هەواڵگری پاسداران، پۆستێكی نوێی پێدەدرێت، كە ئەویش راوێژكاری فەرماندەی باڵای هێزی پاسدارانە".

حسێن تائب، لەساڵی 2009 لەكاتی پێكهێنانی دەزگای هەواڵگریی سەر بە هێزی پاسداران، بووە سەرۆكی دەزگاكە، هەرچەندە تائێستا هۆكاری لابردنی لە پۆستەكەی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام راپۆرتە هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل، ناوبراو بە بەرپرسی جێبەجێكاری پلانێكی ئێران بۆ تیرۆركردنی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە توركیا دادەنێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن