ئەمریکا ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە دەداتە ئۆکراینا

جیهان

24/06/2022     ژمارەی بینراو 207

راچڵەکین-

لە چوار چێوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا ئەمریکا بڕى ٤٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری دەداتە ئۆکراینا و سیستمی مووشەکى تۆپهاوێژی (HIMARS)یش لە خۆدەگرێت، بەوەش کۆی گشتی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا گەیشتە  شەش ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

جۆن کێربى، رێکخەرى پەیوەندییە ستراتیژییەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانیى کۆشکى سپى، رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەمریکا لە چوارچێوەى ئەو بەڵێنەى کە بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسیى ئۆکراینا داوێتى، پاکێجێکى نوێ بە بڕى ٤٥٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات".

وتیشی:"پاکێجەکە جگە لە چەک و پێداویستیى سەربازى سیستمی مووشەکى تۆپهاوێژی (HIMARS)یش لە خۆدەگرێت و کە دەتوانێت پارێزگارى بۆ کەناراوەکان و رێگا ئاوییەکانى ئۆکراینا دابین بکات".

کێربى راشیگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا، لە سەرەتاى دەستپێکردنى جەنگى رووسیا-ئۆکرایناوە تا ئێستا ١٣ پاکێجى هاوکاریى بەرگریى راگەیاندووە و کۆى گشتیى ئەم هاوکارییانە گەیشتووەتە شەش ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن