راچڵەكین
لە نەخۆشخانەیەكی شاری بەغدا، سێ پزیشك توانیان لەرێگەی بەكارهێنانی دەرمانێك، 12 توشبووی كۆرۆنا چاكبكەنەوە.
ئەمڕۆ 23-3-2020، د. جاسب ئەلحیجامی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەرخ لە شاری بەغدا رایگەیاند، سێ پزیشك لە نەخۆشخانەی فورات-ی گشتی، جۆرە دەرمانێكیان لەسەر توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكردووەتەوەو ئەنجامەكەشی سەركەوتوو بووە.
ماڵپەڕی بغداد الیوم، لەسەر زاری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی كەرخ بڵاویكردووەتەوە، لەرێگەی پێدانی تێكەڵەیەك لە دوو جۆر دەرمانی سەر بە گروپی ئەزترۆمایسین، 12 توشبووی كۆرۆنا بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق، چاكبوونەوەی 5 توشبووی كۆرۆنای راگەیاندو ئاشكراشیكرد تائێستا 62 توشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.